پرسيار و وەڵام

چ پەرتووکێک (منهج) بەکار دێنن؟
پەرتووکى (تەچستەون)ى زانکۆى کامبریج، پەرتووکى ئەمریکى.
خولەکان تێکەڵە؟
بەڵێ.
ئایا دەبێ پارەى کۆرسەکە پێشەکى بدەم؟
بەڵێ، کاتێ پارەکە ئەدەیت، کتابەکان وسى دى وەردەگرى بۆ ئاستەکەت.
نرخى بەشدارى کردن لە خولەکان چەندە؟
خولى (6) شەش هەفتە (36) سی وشەش کاتژمێر فێربوونى ئینگلیزى تەنها بە 230$ دوو سەد وسى دۆلارە. هەروەها (10) دە دۆلار تاقى کردنەوەى ئاست.
ناونیشانتان لە کوێیە؟
سەنتەرەکەمان دەکەوێتە گەڕەکى نووسەران لە پشت پارکى دارین، هەولێر/ عێراق. تکایە سەردانمان بکەن. نەخشەکە لە کۆتایى لاپەرەکەدایە بۆ نیشاندانى شوێنى سەنتەرەکەمان.
ماوەى خولەکانتان چەندە؟
خولەکانمان (6) شەش هەفتەیە، هەفتەى (3) سێ وانە، هەر وانەى (2) دوو کاتژمێر.
چ تەمەنێک وەردەگرن؟
18 هەژدە ساڵ وبەسەرەوە وەردەگرین بۆ کۆرسەکانمان.
ئایا هەموو مامۆستاکانتان قسەکەرى زمانى ئینگلیزى رەسەنن؟
بەڵێ، ئەوەیە کە سەنتەرى هیوا جیا دەکاتەوە لە لەسەنتەرەکانى تر.